جێژنی قوربانە بە قوربان !؛ هەی ئەمن قوربانتم ! هەی بە فیدای چاوی جوان و ڕۆحەکەی حەیرانتم دەردەکەم سەختە عەزیزم وەک عەجەم کەوتوومە لوور ! من کە کوردم سەختە بۆم گریان، بە ساقەی گیانتم زۆر دەمێکە دڵ پەرۆشە و هیچ کەسیش حاڵیی نییە دەردی من جیایە له دەردان ؛ ماڵەکەی وێرانتم ئێستەکە جەژنە فیداتم دڵ شکاو و زۆر زویر هەر تەشەککورمە لە تۆ بەو خوایە سەرگەردانتم لێم گەڕێ دەردم گرانە و خوێنەکەم خوێنخۆر بووە ! تا بەکەی هاوار بکەم؟ ئوهلوولی ئوهلوولانتم ! هەم بە منبع
درباره این سایت